ناوهڕۆك
زیانكەوتن لە خاك و ونكردنی چۆنە؟
چی ڕوودەدات ئەگەر خاك نەماو فەوتا؟ لەناوچوونی خاك گرفتێكی جیھانییە، زیان گەيشتن بە خاك لەوانەیە بە نەمانی ئەو خاكە كۆتایی بێت.
لەوانەیە زۆر بەكارھێنانی خاك بە بەكارھێنانی تەكنەلۆجیای خراپ یەكێك بێت لە ڕێگاكانی زیان گەیاندن بە خاك یان زۆری لەوەڕاندن تیایدا.
لەوانەیە ونكردنی ماددەی خۆراكی بەپیتێتی كەمبكاتەوە.
ناتوانرێت ڕووەكەكان لە خاكێكی بێ پیتدا گەشە بكەن، بەبێ ڕووەك ئاوەكە گل دەداتەوە و یارمەتی ڕوودانی سووڕی ئاو دەدات، لەوانەیە ناوچەكە ببێت بە بیابان.
ئەم كردارە بە بوون بە بیابان دەناسرێت، خاك بە بێ ڕووەك و شێ لەوانەیە نەمێنێت و لە ناوچێت.
ڕاماڵینی خاك
كاتێك خاك بەبێ پارێزگاری بە جێدەھێڵرێت تووشی ڕاماڵین دەبێت، ڕاماڵین Erosion كردارێكە لە ڕێگەیەوە تاوێرەكان دادەماڵرێن و كەرتدەبن و پاشان ئەو پارچە وردانە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێكی تر، ھەروەھا ڕەگی دارەكان وەك سنگ وایە بۆ خاك، ئەم ڕەگانە خاك دەپارێزێت لە بەرامبەر ڕاماڵیندا.
كەواتە بە كورتی ڕووەك و دارەكان خاك دەپارێزێت و گرنگی دان بە ڕووپۆشی ڕووەكی گرنگی دانە بە خاك.